بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی ئۆكرانیا بكات و لەگەڵ هاوتا ئۆكرانییەكەیدا كۆببێتەوە.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی ئۆكرانیا بكات و لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا كۆببێتەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، ئامانجی سەردانەكە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتە بەجۆرێك كە ئەو گرفتانەی لە ناردنی دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەكاندا هەبوون چارەسەربكرێن.
تەوەرێكی دیكەی سەردانەكەی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ ئۆكرانیا لێكەوتەكانی جەنگی ئۆكرانیا و ڕوسیایە كە لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا ڕوسیا پەلاماری ئۆكرانیایدا و تا ئێستا شەڕ بەردەوامە.