نرخی گۆشت هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی گۆشتی سوور بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەرزانبووە و یەك كیلۆ گۆشت بە 16 هەزار دینارە و لە هەندێك شوێنی دیكە بە 13 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشتر نرخی یەك كیلۆ گۆشتی سوور گەیشتە 17 هەزار دینار و زیاتریش، بەڵام ئێستا بەشێك لە گۆشتفرۆشەكان یەك كیلۆی بە 16 هەزار دینار دەفرۆشن و زۆر شوێنی دیكەش هەن یەك كیلۆی بە 13 هەزار دینار دەفرۆشن.

ئاشكرایكرد، “نرخی یەك تۆن ئالیكی ئاژەڵ 50 دۆلار دابەزیوە، بەڵام ئەگەر بمانەوێت نرخی گۆشتی سوور هەرزانتر بكرێت پێویستە ئاسانكاری بكرێت كە هاوردەكردنی ئاژەڵ بۆ ناوخۆی هەرێمی كوردستان و لە ئێستاشدا ڕێگە دەدرێت لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە ئاژەڵی زیندوو هاوردە بكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، بەپێی فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان گواستنەوەی کارتی زانیاری لەنێوان…
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: یاسای بودجە كێشە ئابورییەكان چارەسەردەكات، شاندی هەرێم ژمارەی ناراستی بە بەغداد داوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، یاسای بودجە كێشە ئابورییەكان چارەسەردەكات بەڵام شاندی هەرێم…
Total
0
Share