نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە بەرزی ماوەتەوە

بازاڕی جیهانی تایبەت بە نرخی نەوت نوێترین نرخەکانی بڵاوکردەوە، کە تیایدا نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس بەبەرزی ماونەتەوە.

ئەمرۆ یەکشەممە، بەپێی دواین زانیارییەکانی بازاڕی جیهانی تایبەت بە نرخی نەوت، ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لە سەرانسەری جیهاندا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 76 دۆلار و 51 سەنت. هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، کە دەکاتە نرخی بە 73 دۆلار و 96 سەنت بۆ یەک بەرمیل.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ چەند هۆکارێک دەگەرێتەوە کە گرنگترینییان بریتتین لە “زۆربوونی خواستی وڵاتان لەسەری و گرژی و ئاڵۆزییەکانی جیهان بەگشتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: عێراق چاوی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە بۆ ناردنی مووچە

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانن. شیروان میرزا، ئەندامی…
Total
0
Share