حاڵەتەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک رووی لە دابەزین کردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایگەیاند، حاڵەتەکانی تووشبوون بە هەوکردنی پەردەی مێشک کەمیانکردووە و دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.

د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “حاڵەتەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک روویان لە کەمبوونەوە کردووە، ئێستا رۆژانە 5-10 حاڵەتی نوێ تۆماردەکرێن”.

وتیشی، “حاڵەتەکانی تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە رووی لە زیادبوون کردووە، بەڵام نەگەیشتووەتە ئاستی مەترسیدار و لەژێر کۆنتڕۆڵدان، جگە لەوەش پەتای هەڵامەت و ئازاری قورگ و بەرزبوونەوەی تا بڵاوە، بەڵام دیسان ئەوانەش لەژێر کۆنتڕۆڵدان”.

سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی دەرمانی ئەنتی بایۆتیک لە دەرمانخانەکان، د. پشدەر عەبدوڵا وتی، “ئێمە بەردەوامین لە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان کە بەبێ راوێژی پزیشک ئەو جۆرە دەرمانانە بەکارنەهێنن، بەڵام تا ئێستا بڕیارێک نییە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی فرۆشتنی لە نۆرینگە و دەرمانخانەکاندا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی كێشەی موچەی نەخۆشخانەی قەڵای چارەسەركرد

لە‌سە‌ر ڕاسپاردە‌ی بافڵ تاڵە‌بانی كێشە‌ی موچە‌ی كارمەندانی نە‌خۆشخانە‌ی قە‌ڵا چارە‌سە‌ركرا. دوای ئەوەی سە‌رپە‌رشتیاری ئیدارە‌ی گە‌رمیان، نوسراوێكی ئاڕاستە‌ی یە‌كێتیی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم: لە لالەزارەوە پیلان هەبووە بۆ تیرۆرکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە لالەزارەوە پیلان هەبووە بۆ بەئامانجگرتن و تیرۆرکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی…
Total
0
Share