شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات،سبەی بەهۆی هەورەبروسکەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی زۆر لە ناوچەکان ئەگەری ئاگرکەوتنەوە هەیە.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە، لە کاتەکانی بەیانییەوە تا ئێوارە، ئەگەری بارانبارین و دروستبوونی هەورەبروسکە بۆ زۆرێک لە ناوچەکانمان کراوە دەبێت، لەوانەیە لە هەندێک شوێنیشدا تاوەبارانی بەخوڕ ببارێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها سبەینێ بەهۆی هەورەبروسکەوە، ئەگەری کەوتنەوەی ئاگر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، پلەی گەرماش بەراورد بە بە ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.