چین حەوت بەرپرسی تایوانی سزادا بەهۆی پاڵپشتیکردنی سەربەخۆیی وڵاتەکەیان

چین سزای بەسەر حەوت بەرپرسی تایواندا سەپاند کە پاڵپشتیی سەربەخۆیی وڵاتەکەیان کردووە، یەکێک لە سزادراوەکان باڵیۆزی تایوانە لە واشنتۆن.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی شینخوا-ی فەرمیی چین، نوسینگەی کاروباری تایوان لە چین سزای سەپاندووە بەسەر حەوت بەرپرسی تایواندا، لەوانەش هیساو بی کیم باڵیۆزی تایوان لە واشنتۆن، ولنگتۆن کو ئەمینداری گشتیی ئاسایشی نیشتمانیی تایوانیان تێدایە.

بەپێی وتەبێژی نوسینگەی کاروباری تایوان لە چین، ئەوانەی سزایان بەسەردا سەپێنراوە ناتوانن سەردانی چین، هۆنگ کۆنگ و ماکاو بکەن، هەروەها ئەو کۆمپانیایانەشی پەیوەندییان پێیانەوە هەیە چین هیچ مامەڵەیەکیان لەگەڵدا ناکات.

سزاکانی چین دوای سەردانی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان دەستیپێکرد، چین پێشتر سزای بەسەر هەندێک بەرهەم و مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ تایواندا سەپاند.

پێشتر چین سزای هەریەکە لە سەرۆکی حکومەتی تایوان، وەزیری دەرەوە و سەرۆکی پەرلەمانی تایواندا سەپاند.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران هەلی کاری ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

لە 50 ڕۆژدا 250 هەزار منداڵ لە میسر لەدایكبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 107 دۆلار…
Total
0
Share