(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید به‌ سێ خاڵه‌وه‌ له‌ ئه‌لمیریا‌‌ گه‌ڕایه‌وه‌

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی ده‌ستپێکی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا (هه‌فته‌ی یه‌که‌م)، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌لمیریای ئه‌نده‌لووسی تۆمار کرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی یانەی ڕیاڵ مەدرید یەکەمین ڕووبەڕووبوونەوەی وەرزی 2022/2023 لە “ئیستادۆ دی لۆس جویگۆس میدیتیرانۆ” بەرامبەر یانەی ئەلمیریا ئەنجامدا، یارییه‌که‌ی به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک برده‌وه‌.

یانه‌ مێژوویه‌که‌ی ئیسپانیا له ‌ده‌ستپێکه‌وه‌ تاوه‌کو کۆتایی یارییه‌که‌ باڵاده‌ست بوو، به‌ڵام ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بوو له‌ تۆماری گۆڵدا، به‌تایبه‌ت له‌ تایمی دووه‌مدا و دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند گۆڕانکارییه‌ک، کارلۆ ئه‌نچیلۆتی ڕۆحی سه‌رکه‌وتنی بۆ پێکهاته‌که‌ی گه‌ڕانده‌وه‌.

گۆڵه‌کانی ڕیاڵ له‌ خوله‌که‌کانی 61، 75 له‌لایه‌ن لوکاس ڤاسکێز و داڤید ئالابا-وه‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆڵی یانه‌ی خانه‌خوێ له‌ خوله‌کی شه‌ش له‌لایه‌ن لارجی ڕه‌مه‌زانی-یه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌‌که‌، “لۆس بلانکۆسی مه‌درید” به‌ کۆکردنه‌وه‌ی سێ خاڵ و به‌ جیاوازیی گۆڵ، له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” جێگیر بوو.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

هەسەدە دەستگیركردنی تۆڕێكی سیخوڕی توركیای ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێكانەكەی ئالكانتارا قورسە

یانەی لیڤەرپوڵ پێكانی تیاگۆ ئالكانتارای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ڕاگەیاند. تیاگۆ لە یارییەكەی لیڤەرپوڵ بەرامبەر فۆڵهام توشی پێكان هات…
Total
0
Share