ئینسینی و گاتوسۆ بەیکەوە ناپۆلی بەجێدەهێڵن؟

کاپیتانۆی یانەی ناپۆلی، لۆرینزۆ ئینسینی تاوەکو ئێستا گرێبەستی نوێنەکردووەتەوە و سەرچاوەکان پێیانوایە، لە هاوینی 2021 هاوشانی جینارۆ گاتوسۆ ماڵئاواییدەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی ناپۆلی 2020/2021 هەرچییەک بێت، جینارۆ گاتوسۆی و لۆرینزیۆ ئینسینی ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکەن.

سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی “پارتینۆپی” هەوڵەکانیان بۆ قایلکردنی گاتوسۆ بە بەردەوامبوون لە یاریگای دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا دەستپێکردووە، بەڵام سەرچاوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، پێشوەخت دەستبەرداربوونی وەرگرتووە و لەگەڵ یانەی فیۆرنتینا ڕێککەوتنی کردووە.

یانەی یوڤانتۆس یەکێکی دیکەیە لە یانە داواکارەکانی گاتوسۆ، بەرپرسانی بیانکۆنێری پلانیان داڕشتووە وەک جێگرەوەی ئەندریا پێرلۆ هەوڵی دابینکردنی بدەن.

لەلایەکی دیکەوە، بۆندی لۆرینزۆ ئینسینی ئەستێرەی یانە شینە ئاسمانییەکە لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت، یاریزانەکەی ئیتاڵیا ڕەتیکردووەتەوە واژوو لەسەر گرێبەستی نوێ بکات، بەم هۆیەوە ئاوریلیۆ دی لاورێنتسی سەرۆکی یانە و هاوکارانی بیریان کردووەتەوە لە میرکاتۆی 2021 بە یانەیەکی دیکەی بفرۆشن، تاوەکو لە 2022 ناچارنەبن بێبەرامبەر دەستبەرداریبن.

ناپۆلی لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە و لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆدایە، هەفتەی داهاتوو کۆتا یاریی خولەکە ئەنجامدەدات و ئەگەر هەیە یانەی یوڤانتۆس لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بێهیوابکەن.

بابەتی پێشتر

مباپێ بە دوو مەرج گرێبەست لەگەڵ پاریس نوێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

ڕێباز حەملان زانیاری نوێ لەبارەی لێبڕینی موچە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ریاڵ مەدرید دەربارەی مباپێ بێدەنگە

رۆژنامەیەكی فەرەنسی نهێنیی بێدەنگبوونی ریاڵ مەدرید سەبارەت بە گرێبەستی كیلیان مباپێ-ی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان ئاشكرادەكات. گرێبەستی مباپێ…
Total
0
Share