چێڵسی دەیەوێت ئۆبامیانگ بكڕێت

یانەی چێڵسی ئامادەكارییەكانی بۆ كڕینی ئۆبامیانگی هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە دەستپێكرد.

گرێبەستی ئۆبامیانگ ساڵی 2025 كۆتایی دێت، بەڵام بەهۆی چوونی لیڤاندۆڤسكی بۆ یانەی بەرشلۆنە، دۆخەكە لەو هێرشبەرە گابۆنییە تێكچووە و دەبێت لەسەر كورسی یەدەگ دانیشێت.

ئیدارەی چێڵسی ئامادەیی خۆی پیشانداوە بە فەرمی گرێبەست پێشكەشی بەرشلۆنە بكەن، گەر ئۆبامیانگ ئامادەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئینگلتەرا.

ئیدارەی یانەی چێڵسی لە هەوڵەكانی بۆ بەهێزكردنی ڕیزەكانی بەردەوامەو لەو نێوەندەشدا بەنیازی كڕینی دوو هێرشبەری نوێ و دوو بەرگریكاری نوێیە.

بابەتی پێشتر

بانکێکی سلێمانی مایەپووچبوونی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

باندێک دەستگیرکران گونی مرۆڤیان بە نرخێكی بەرز فرۆشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلانی لاپۆرتا ئاشکرابوو

لاپۆرتاى سەرۆکی یانەى بەرشلۆنە دەیەوێت بۆندی یاریزانە لاوەکان بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ بکاتەوە تا وەک ڕابردوو نەکەوێتە هەڵەوە.…
Total
0
Share