وەزیری پێشووتری ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، واشنتۆن له لێواری شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ مۆسكۆ و په‌كین، ته‌نها ڕێگه‌ش بۆ ڕێگریكردن له‌و جەنگە، ڕاگرتنی ئاڵۆزییه‌كانە.
هێنری كیسینجه‌ر، وەزیری پێشووتری ئەمریكا لە چاوپێكه‌وتنێكدا ڕایگه‌یاندووە، “وڵاتەكەمان له لێواری چونه شه‌ڕدایە له‌گه‌ڵ ڕوسیا و چین، هیچ بیرۆكه‌یه‌كیش نییه لە ئێستادا كه چۆن كۆتایی پێبهێنین”.
ناوبراو پێشیوایە،”ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌توانرێت بكرێت ئه‌وه‌یه كه گرژییه‌كان زیاتر نه‌كرێن”.
له‌باره‌ی ئۆكرانیاش، كیسنجه‌ر وتوویەتی، “دوای ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كه‌ی ڕوسیا، پێموایه پێویسته ئۆكرانیا وه‌ك ئه‌ندامێكی ناتۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، ئه‌مه‌ش به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ئه‌گه‌ر فه‌رمی بێت یاخود نا”.