ئەفریقا.. بۆكۆ حەرام هێرشیكردە سەر گوندێك و نۆ كەسی كوشت

لە هێرشێكی گروپی “بۆكۆ حەرام” بۆسەر گوندێكی ڕۆژئاوای وڵاتی چاد، نۆ كەس كوژران.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، شەوی ڕابردوو “گروپی بۆكۆ حەرام” كە گروپێكی سەر بە ڕێكخراوی داعشە، هێرشیان كردووەتە سەر گوندێكی وڵاتی چاد، كە هاوسنوورە لەنێوان وڵاتانی نایجیریا و كامیرۆن.

لەو هێرشەدا گروپەكە نۆ كەسیان لە گوندەكە كوشتووە و دواتر گوندەكەیان سوتاندووە.

ئەو گوندە دەكەوێتەر سنووری ناوچەی “بەحیرە” كە 100 كیلۆمەتر لە “نەجامینا”ی پایتەختی چاد-ەوە دوورە و بە ئاو دەورەدراوە.

كۆماری چاد دەكەوێتە ناوەڕاستی ئەفریقا و لە باكوورەوە لەگەڵ لیبیا و سودان و لە باشووریشەوە لە كامیرۆن و نایجیریا هاوسنوورە، پێنجەمین وڵاتی ئەفریقاشە لەڕووی ڕووبەرەوە.

چاد لە ساڵی 1960ــەوە سەربەخۆیی خۆی لە فەرەنسا وەرگرتووە، بەڵام بەهۆی ناكۆكی و بوونی چەندین گروپی توندڕەو، ئەو وڵاتە بەردەوام نائارام بووە.

بابەتی پێشتر

عێراق: ئێران لەڕێگەی هەڵکەندن و لێدانی تونێلەوە دەیەوێت ڕێڕەوە ئاوییەکان بگۆڕێت

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: دەلتا زاڵترین گۆڕاوی کۆرۆنایە لە جیهاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share