بڕیارێكی نوێ بۆ گەشتی عەمرە درا

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ لەمەودوا ئەو كەسانەی كە لە هەرێمی كوردستانەوە گەشتی عەمرە دەكەن دەتوانن منداڵەكانیان لەگەڵ خۆیاندا ببەن و جەختیشدەكاتەوە، “ئەگەر تەمەنی كەمتر لە ساڵێكیش بێت دایك و باوكی دەتوانن لەگەڵ خۆیاندا بیبەن”.

نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بۆ لەمەودوا هەر كەسێك گەشتی عەمرە ئەنجامبدات دەتوانێت منداڵەكەی لەگەڵ خۆیدا ببات.

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرە ڕوونكردنەوەی زیاتریدا وتیشی، “بەپێی ڕێنماییەكانی كە سعودیە دەریكردووە منداڵی خوار تەمەن یەك ساڵ، دایك و باوكی دەتوانن لەگەڵ خۆیاندا بۆ گەشتی عەمرە بیبەن بەو مەرجەی پاسپۆرتی هەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: بۆ ڤایرۆسی هانتا ئامادەکاریمان کردووە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی تایبەت بە نەخۆشیی ڤایرۆسی هانتا بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئامادەکاری کراوە و هیچ توشبوویەکیش…
Total
0
Share