ئه‌مشه‌و شه‌ممه، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی پله یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره و گرنگی به‌رامبه‌ر ئۆدینێزی تۆمارکرد.
ئه‌ی سی میلانی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو له یاریگای “سان سیرۆ” میوانداریی ئۆدینێزی کرد، یانه‌ی خانه‌خوێ “میلان” توانی به ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ یارییه‌که له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.
گۆڵه‌کانی “ڕۆسۆنێری” له خوله‌که‌کانی 12، 15، 46، 68 له‌لایه‌ن تیۆ هێرناندێز، ئانتی ڕیبیچ (دوو گۆڵ)، براهیم دیازه‌وه تۆمارکران، دوو گۆڵه‌که‌ی ئۆدینێزی-یش له خوله‌که‌کانی دوو و 45 له‌لایه‌ن ڕۆدریگۆ بیساو و ئاده‌م ماسیناوه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان سێ خاڵی ده‌ستپێکی وه‌رزی 2022/2023ی کۆکرده‌وه و پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله یه‌کی ئیتاڵیا جێگیر بوو.