مۆرینیۆ “کەڵەشێرەکەی ئیتاڵیا” دەکڕێت

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕۆما هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەندریا بیلۆتی هێرشبەری ئیتاڵی لە یانەی تۆرینۆوە دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، ئەندریا بیلۆتی هێرشبەری ئیتاڵی گرێبەستی لەگەڵ یانەی تۆرینۆ نوێنەکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی ئەو یانەیەش داوای کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوەیان لێکردووە و دەیانەوێت بزانن بیرۆکە و بۆچونەکانی لەبارەی داهاتووەوە چۆنە.

بیلۆتی ناسراو بە “کەڵەشێرەکەی ئیتاڵیا” لە هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت، بۆ گواستنەوەکانی هاوینی 2021 ئیدارەی تۆرینۆ داوای بڕی 30 ملیۆن یورۆ بەرامبەر گواستنەوەی دەکەن، بەڵام دوای شەش مانگ لەو بەروارە بۆوندەکەی دەبێتە کەمتر، بۆیە یانە خوازیارەکانی نایانەوێت پەلە لە واژووکردنی گرێبەستەکەی بکەن.

کۆرێری نوسیویەتی، مۆرینیۆ سەرسامە بە بیلۆتی و داوای کڕینیی کردووە، بەم هۆیەوە تیاگۆ پینتۆی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆما دەستی بە دانوستاندن لەگەڵ لێپرسراوی کاروبارەکانی و یانەی تۆرینۆ کردووە.

پینتۆ هەوڵدەدات بە کەمتر لە 30 ملیۆن یورۆ گۆڵکارە 27 ساڵەکە دابینبکات، ئەوەش یەکەمجار نییە “مۆو” داوای گواستنەوەی هێرشبەرەکە دەکات، بەڵکو لەپێشوودا وەک ڕاهێنەری “سپێرز” هەمان خواستی هەبووە.

بابەتی پێشتر

لەیکەرز بە سیانییەکی "پادشا" گەیشتە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان

بابەتی دواتر

پارێزەرانی سزادراوانی بادینان تانەیان لە بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share