(ڤیدیۆ) سیتی و ئارسیناڵ به‌ چوارینه‌ براوه‌بوون و یونایتد تێکشکا

یانه‌کانی مانچسته‌ر سیتی و ئارسیناڵ دووه‌مین یاریی وه‌رزی 2022/2023ی خولی نایابی ئینگلته‌را-یان به‌رامبه‌ر بۆرنمۆس و لیسته‌ر سیتی ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یان تۆمار کرد، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدیش دووچاری دۆڕاندنێکی قورس بوو.

ئەمشه‌و شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی دووه‌می خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمه‌رلیگ”، یانەی مانچسته‌ر سیتی له‌ یاریگای “ئیتیحاد” میوانداریی بۆرنمۆسی کرد، یارییەکە بە ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “سیتیزنس” له‌ خوله‌که‌کانی 19، 31، 37، 79 له‌لایه‌ن گۆندوگان، دی برۆین، فیڵ فۆدین، جێڤه‌رۆسۆن لێرما (به‌هه‌ڵه‌) تۆمارکران.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، یانه‌ی ئارسیناڵ به‌ ئه‌نجامی (4-2) بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد، گابریێل جیسۆزی به‌ڕازیلی دووان له‌ گۆڵه‌کانی “گانه‌رزی” تۆمار کرد.

له‌ دوایین یارییدا، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ یاریگای “گریڤین پارک” بووه‌ میوانی برێنتفۆرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات، که‌ ئه‌وه‌ش دووه‌م دۆڕاندنه‌ “شه‌یتانه‌ سووره‌کان” له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ دووچاری ده‌بن.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، مانچسته‌ر سیتی و ئارسیناڵ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ له ‌پله‌کانی یه‌که‌م و دووه‌می خولی نایابی ئینگلته‌را جێگیر بوون.

بابەتی پێشتر

مووچەخۆران دڵنیادەكرێنەوە<br>تایبەتە بە خانەنشینی زۆرەملێ

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) میلان به‌ بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ شریتی کالچیۆی بڕی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share