ئێستا بەڵێنێكی وەزیری تەندروستی بە كارمەندە خۆبەخشەكان ئاشكرادەكات

سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ كارمەندێكی خۆبەخش بۆ فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی دانەمەزراوە و ئاشكرایدەكات، ” دوو مانگ لەمەوبەر وەزیری تەندروستی سەردانی سەندیكای كرد بەڵێنیدا بەشێك لە كارمەندە خۆبەخشەكان دابمەزرێنێت، بەڵام تائێستا هیچ ئەنجامێكی نەبووە”.

هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تائێستا كارمەندە گرێبەستەكانمان نەكراونەتە هەمیشەیی، هەرچەندە بەشێكی زۆر لە گرێبەستەكانی دیكەی پەروەردە و فەرمانگەكانی دیكە كراونەتە هەمیشەیی.

ئاشكرایكرد، لە ماوەی ڕابردوودا بەشێك لە خۆبەخشەكان لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دامەزرێندران، بەڵام بۆ سنووری فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی هیچ خۆبەخشێك نەكراوەتە هەمیشەیی و نووسراو بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كراوە كە دابمەزرێندرێن و تائێستا ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی نەداوەتەوە.

سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ئاماژەی بەوەشكرد، ” دوو مانگ لەمەوبەر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم سەردانی سەندیكای كرد و بەڵێنیدا بەشێك لە خۆبەخشەكان دابمەزرێنێت، بەڵام تائێستا هيج خۆبەخشێك بۆ سلێمانی دانەمەزرێندراوە”.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە ناتوانێت کوندی ناونووس بکات و دوو ڕێگە چارەیان هەیە

بابەتی دواتر

ناپۆلی دوو گرێبەستی گەورەی یەکلایی کردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share