بەرشلۆنە ناتوانێت کوندی ناونووس بکات و دوو ڕێگە چارەیان هەیە

یانەی بەرشلۆنە سوودی لە بەرزکردنەوەی دارایی چوارەم وەرگرتووە، بەڵام هێشتا نەیانتوانیوە جول کوندی لە لیستی یاریزاناندا نانووس بکەن.

یانەی بەرشلۆنە بەرزکردنەوەی دارایی چوارەمی کاراکرد و مافی ستودیۆکانی فرۆشت، بەو هۆیەوە بڕی 100 ملیۆن یورۆی دیکەیان خستە سەر خەزێنەی یانە و لە کۆی پێنج یاریزانی نوێ، توانیان چوار یاریزان لە لیستی یاریزانان بۆ وەرزی 2022/2023 ناونووس بکەن.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئیسپانیا، ئیدارەی بارسا هێشتا بەهۆی ڕێساکانی یاریی خاوێنەوە سەرکەوتوو نەبوون لە ناونووسکردنی جول کوندیی بەرگریکاری فەرەنسی بۆ “لالیگا”.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش دوو ڕێگەچارەیان لەبەردەمدایە، یەکەمیان فرۆشتنی یاریزانانە، دووەمیشیان کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانە گرانبەهاکانە، تاوەکو ئێستا جێرارد پیکێ و سێرجیۆ بوسکێتس ئامادەییان دەربڕیوە مووچەکانیان کەمبکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

که‌ی بڕیارده‌دات؟ مێسی چه‌ند فاکته‌رێکی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ بارسا دیاریکردووه‌

لیۆ میسی ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، له‌ کۆتا ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ بیتیس ئاستێکی خه‌یاڵی پێشکه‌شکرد و توانا…
Total
0
Share