ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا لەبارەی “گۆڕینی ڕه‌گه‌ز” ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، “گۆڕینی ڕه‌گه‌ز له‌به‌ر ویست و ئاره‌زووی كه‌سی له ئایینی ئیسلامدا به هیچ جۆرێك ڕێگه پێدراو نییه، بەڵام هه‌ر كه‌سێك له زكماكه‌وه، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز (نێره‌موك) بوو، دروسته نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ئه‌نجام بدرێت و گوناهبار نابێت”.
ئەنجومەنەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، “گۆڕینی ڕه‌گه‌ز له‌به‌ر ویست و حه‌ز و ئاره‌زووی كه‌سی له نێره‌وه بۆ مێ یان به‌پێچه‌وانه‌وه، له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا به هیچ جۆرێك ڕێگه پێدراو نییه و دروستنییه و حه‌رامه، چونكه ئه‌وه گۆڕینی یاسا و ڕێسای خوای گه‌وره‌یه”.
جەختیشی كردووەتەوە، “هه‌ر پزیشك یان ناوه‌ندێكی پزیشكی به‌شداربێت له‌مجۆره نه‌شته‌رگه‌رییانه‌دا گوناهباره و به‌شداره له‌و كاره حه‌رامه‌دا”.