سێ گۆڕانکاری لە خەڵاتی “باڵۆن دۆر”دا کراوە

شێوازی دەنگدان و دابەشکردنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی “باڵۆن دۆر” سێ گۆڕانکاری گرنگی تێدا کراوە، لەم وەرزەوە لەلایەن گۆڤاری “فرانس فووتبۆڵ”ەوە جێبەجێ دەکرێت.

یەکەم گۆڕانکاری بریتییە لە گۆڕینی وادەی دابەشکردنی خەڵاتەکان لە مانگی کانوونی یەکەمەوە (12) بۆ مانگی تشرینی یەکەم (10).

دووەم گۆڕانکاری بریتییە لە گۆڕینی شێوازی دەنگدانی ڕۆژنامەنووسان، لە شێوازە نوێیەکەدا تەنها ڕۆژنامەنووسی (100) باشترین وڵاتی جیهان لە ڕیزبەندیی نێودەوڵەتی توانای دەنگدانیان دەبێت.

سێیەم گۆڕانکاری بریتییە لە پشتبەستن بە سێ پێوەر لە دەنگدانەکان، پێوەرەکانیش بریتین لە:

یەکەم: ئاستی تاکە کەسی یاریزان لەو وەرزە.

دووەم: دەستکەوتەکانی یاریزان لەو وەرزە.

سێیەم: هەڵسوکەوتی یاریزان و یاریی خاوێن، ئەم بڕەگەیە لە پێشوودا پەیوەست بووە بە مێژووی یاریزانەکە، بەڵام داوا لە دەنگدەران کراوە ئەو بڕەگەیە وەلا بنێن و پێوانەی هەڵسوکەوت و یاریی خاوێن بکەن.

بابەتی پێشتر

ئەلۆنسۆ دوای (16) ساڵ بە مێرسیدس شاد دەبێتەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم: ڕەگەز گۆڕین كاری شه‌یتانه‌ و حەرامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share