وەزارەتی شارەوانی: شكاندنى بۆریی ئاوی ئیفراز سێ بەهۆی زیادەڕۆییەوە بووە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت، بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر دەگۆڕدرێت و لە قۆناغی یەكەمدا زیاتر لە سێ كیلۆمەتر لە وێستگەی مارعۆداوە تاوەكو ناوی شاری هەولێر و زۆربەی شكستەكان لەو شوێنانەن كە دەگۆڕدرێت.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی كە لیژنەیەكی تایبەتمەند لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لێكۆڵینەوەیان لە رێڕەوی بۆرییەكە كرد و بڕیاردرا بە درێژایی 11 كیلۆمەتر بگۆڕدرێت، دواتر ڕەزامەندی درا بۆ گۆڕینی ئەو بۆرییە و پارەی پێویستی بۆ تەرخانكراوە، لە قۆناغی یەكەمدا زیاتر سێ كیلۆمەتر لە وێستگەی مارعۆداوە تاوەكو ناو شاری هەولێر كە زۆربەی شكستەكان لەو شوێنەن كە دەگۆڕدرێت.
سەبارەت بە كاتی دەستپێكردنی پرۆژەی گۆڕینی بۆرییەكەش وەزیری شارەوانی وتی، “بۆ ئەوەی پرۆسەكە بەخێرایی تەواو بكرێت، پڕۆژەكە ناخەینە تەندەرینەوە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی لە ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی گرێبەستە حكومییەكان پێمان دراوە وا دەكەین لەم هەفتەیەدا لە ڕێگەی چەند كۆمپانیایەكەوە دەست بەكارەكان بكرێت بۆ گۆڕینی بۆرییەكە”.

وەزیری شارەوانی پێیوایە، “گرفتی شكاندنی بۆرییەكە تەكنیكییە و زیادەڕۆییەكانی پێشترە كە لە ساڵانی ڕابردوودا لەسەر ڕێڕەوی بۆرییەكە كراوە و بۆرییەكەش دەكەینە ستیلی ئاسن و ڕەنگە لە ماوەی دوو مانگدا تەواوی كارەكانی پڕۆژەكە تەواوبكرێن و ئەو گرفتەی كە هەیە چارەسەر بكرێت“.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم: ڕەگەز گۆڕین كاری شه‌یتانه‌ و حەرامە

بابەتی دواتر

لەبارەی دەركردنی حەلبووسی لە ماڵی مالكی ڕوونكردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share