لەبارەی ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەکەوەیە.. حکومەتی سوریا داواکاریی ئەمریکای بۆ گفتوگۆ ڕەتکردووەتەوە

تۆڕی CNNی ئەمریکی بڵاویکردەوە، واشنتۆن پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سوریا لەبارەی ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەوە ئەنجامداوە، کە ماوەی 10 ساڵە دەستبەسەرە لەلایەن دیمەشقەوە.

CNN لەزاری سەرچاوەی باڵای ئیدارەکەی جۆ بایدنەوە ڕایگەیاندووە، “ئیدارەی جۆ بایدن پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ڕژێمی بەشار ئەسەد ئەنجامداوە، لەپێناو دڵنیابوونەوە و داواکاری بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی ئۆستن تایس”.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە باسی لەوەکردووە، “چەند جارێک پەیوەندی و بەریەککەوتنی ڕاستەوخۆ لەنێوان هەردوولا هەبووە، باڵم تا ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێک لەوبارەیەوە نییە”.

بەرپرسە باڵاکەی ئیدارەی بایدن بە تۆڕی CNNی وتووە، ئەو پەیوەندییانەی ئەمریکا لەپێانو ئازادکردنی تایس-دا بووە.

دە ساڵ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئۆستن تایس وەک بارمتە لەلایەن سوریاوە تێدەپەڕێت، کە ڕۆژنامەنووس و سەربازی پێشووی هیزی دەریایی ئەمریکا بووە، دوای ئەوەی چووە سوریا بەمەبەستی ڕووماڵی جەنگ لەو وڵاتە لە نزیک دیمەشق دەستگیرکرا.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، جۆ بایدن وتی، ئەمریکا دڵنیایە لەوەی لەلایەن ڕژێمی سوریاوە دەستبەسەرکراوە.

ئەو سەرچاوە باڵایەی ئیدارەی بایدن ئاشکرایکرد، “لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا داواکاریی کۆبوونەوەی لە ئاستی باڵادا خستووەتە بەردەم ڕژێمی بەشار ئەسەد بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆسیەی ئۆستن تایس، بەڵام بەرپرسانی سوریا بەتەواوی هەر گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان ڕەتکردووەتەوە”.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی پێش یارییەكەی ڕایۆڤالیكانۆ

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. "سەرخۆش بوون"ی ورچێك بە هەنگوین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە خوار 100…
Total
0
Share