كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی پێش یارییەكەی ڕایۆڤالیكانۆ

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە جەختی كردەوە كە ئەوان ئێستا خاوەنی كۆمەڵێك یاریزانی باش و بەتوانان و ئامادەن بۆ ڕكابەری كردنی ناسناوی لا لیگا.

چاڤی پێیوایە هێشتا ڕیاڵ مەدرید پاڵێوراوی سەرەكییە بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیسپانیا بەڵام ئەمانیش هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی لە ڕكابەرییەكە دانەبڕێن.

بەشێك لە وتەكانی چاڤی

– ئێمە ورەیەكی بەرزمان هەیە و ئامادەین بۆ وەرزی نوێ، ژووری خۆگۆڕینمان پڕە لە یاریزانی باش

– گەشبینین بەوەی ئیدارە كارەكانی باش ئەنجام بدات پێشبینیمان وایە بتوانن ناوی هەموو یاریزانەكان لە لیستەكە زیاد بكەن

– جارێ نازانین چی ڕودەدات تا بەتەواوی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دانەخرێت

هێشتا هیواهەیە بۆ كڕینی یاریزانی نوێ

– ئۆبامیانگ یاریزانێكی گرنگی ئێمەیە و متمانەم پێی هەیە

– دی یۆنگیش یەكێكە لەو یاریزانانەی گرنگە لام بەڵام بزاین تا كۆتا ڕۆژی گواستنەوەكان چی روو دەدەن

– ئامانجمان لەم وەرزە بەدەستهێنانی زۆرترین نازناوە

– پیانیچ ڕازیكردم كە ڕێگەی بدەم بمێنێتەوە

– بۆسكێتس یاریزانێكی گرنگی ئێمەیە و پیانیچ و كیسێش هاوكاری دەكەن

– جارێ نازانین داهاتوی دیپای چۆن دەبێت سبەی خولی ئیسپانیا دەستپێدەكات و ئەوەی گرنگە بردنەوەی سەرجەم یاریەكانە

– خولی ئیسپانیا دەستپێدەكات و ڕیاڵ مەدریدیش پاڵێوراوی سەرەكییە بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەكە.

بابەتی پێشتر

بۆچی مێسی لە لیستی پاڵێوراوەكانی باڵۆندۆر نییە؟

بابەتی دواتر

لەبارەی ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەکەوەیە.. حکومەتی سوریا داواکاریی ئەمریکای بۆ گفتوگۆ ڕەتکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share