پارتی داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات

مەكتەبی سیاسیی پارتی داوا لە لایەنەكان دەكات گفتوگۆی بەرهەمدار بكەن و دەشڵێت، دەتوانرێت رێککەوتن بکرێت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ناڕەزایی و ناڕەحەتی خۆی بەرامبەر بارودۆخ و تەنگژەی سیاسیی ئێستای عێراق دەردەبڕێت.

دەشڵێت، لەڕوانگەی ھەستکردن بەوپەڕی بەرپرسیارێتی و لەپێناو بەرژەوەندیی وڵاتدا و بۆ پاراستنی عێراق لەو مەترسیانەی لەقۆناغی ئێستایدا رووبەڕووی دەبێتەوە، داوا لە سەرجەم سەرکردە ساسییەکانی سەر گۆڕەپانی عێراق دەکەن کە لە ئاست بەرپرسیارێتیی قۆناغی ئێستادابن و داواش لە ھەموو لایەنەکان دەکەن ھەنگاوی جیدی و پێویست و بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەرھەمدار و سەرکەوتوو بە پشتبەستن بە بنەماکانی دەستووری عێراق بۆ ڕزگارکردنی وڵات لەو دۆخە چەقبەستوویەی ئێستایدا.

مەكتەبی سیاسیی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، “لەپێناو ئەنجامدانی پڕۆسەی چاکسازی و گۆڕانکاریی ڕاستەقینە و باشترکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق، دەتوانرێت ڕێککەوتن بکرێت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دوای ئەوەی ھەموو لایەنەکان ڕێکبکەون و بەڵێنی ئەوەش بدەن کە بە ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان وەك خۆی ڕازیدەبن و ئەزموونی ھەڵبژاردنەکانی ڕابردووی عێراقیش دووبارە نەبێتەوە”.

ڕاگەیەندراوەكە لەكاتێكدایە دۆخی سیاسیی عێراق گەیشتووەتە بنبەست، سەرەڕای تێپەڕبوونی 10 مانگ بەسەر هەڵبژاردنی گشتیی پێشخراوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لایەنەكان لە پێكهێنانی حكومەتی نوێدا شكستیان هێناوە.

بابەتی پێشتر

کۆنگرێس پلانە 400 ملیار دۆلاریەکەی بایدنی بۆ ئاووهەوا و تەندروستی پەسەندکرد

بابەتی دواتر

کەشناسی: لەمڕۆوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share