بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان، بە 150 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركرد، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەیانەوێت بە جنێودان و ناوزڕاندنی لایەنی بەرامبەر پرسی مووچە و هەڵبژاردنی پەرلەمان لە بیری جەماوەری كوردستان ببنەوە

بەشی مۆنیتەرینگی سەتەلایتی گەلی كوردستان وەڵامێكی كورت و پوختی ئەو كەس و لایەنانە دەداتەوە و كە تۆمەت دەبەخشنەوە…
Total
0
Share