زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی 618 ملیار دینارەکە ئاشکراکرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، راگرتنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان لە دەسەڵاتی وەزیری دارایی عێراق نییە و دەشڵێت، ” سبەی دوا وادەیە بۆ ناردنی 618 ملیار دینارەكە”.

د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانی پەسەندكردووە نەك مووچە و سبەی دوا وادەیە بۆ ناردنی 618 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی كوردستان.
وتیشی، “راگرتنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان لە دەسەڵاتی وەزیری دارایی عێراقدا نییە، چونكە پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە ئەو بڕە پارەیە بنێردرێت و دەبێت وەزارەتی دارایی عێراق پابەندی بڕیارەكە بێت”.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیكردەوە و وتیشی، “پێویستە هەرێمی كوردستان لیستی مووچەخۆرانی پاكبكاتەوە بۆ هەمواری یاسای بودجەش چاوەڕواندەكرێت لە مانگی داهاتوودا ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی بەهای دۆلارەوە داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکات

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان دەکات کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینیی سلێمانى: هیچ حاجییەکى سنوورى سلێمانى لە فەریزەى حەجى ئەمساڵ گـ.ـیانی لەدەستنەداوە

بەڕێوەبەرى گشتیی ئەوقاف و کاروبارى ئایینیی سلێمانى ئاشکرایدەکات، تاوەکو 10ی ئەم مانگە سەرجەم حاجییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگەڕێنەوە.…
Total
0
Share