نزیکەی 700 لە چەکدارانی داعش و کەسوکارەکانیان ڕادەستی عێراق کرانەوە

بەڕێوەبەرێتیی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان نزیکەی 700 کەسی ڕادەستی حکومەتی عێراق کردەوە، کە زۆرینەیان لە چەکدارانی داعش و کەسوکاری چەکدارەکانن و لە کامپی هۆلدا بوون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، “620 کەس لە ئەندام و کەسوکاری چەکدارانی داعش کامپی هۆلیان بەجێهێشتووە” ئەوەش بە هەماهەنگی لەنێوان ئیدارەی کامپەکە و حکومەتی عێراق.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەوە چوارەم جارە بەشێک لە ئەوانەی لە کامپی هۆلدان ڕادەستی عێراق بکرێنەوە.

بەرپرسێکی بەڕێوەبەرێتیی خۆسەری ڕۆژئاوا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئەوانەی ڕادەستی عێراق کراونەتەوە ئەندامانی 150 خێزانن، کە پیاو، ژن و منداڵیان تێدایە و بەشێکیان نەخۆشن.

بەپێی ڕوانگەی سوری نزیکەی 50 کەسی دیکە لە سەرکردەکانی داعش کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەستگیرکرابوون ڕادەستی عێراق کراونەتەوە.

لە سەرەتای مانگی ڕابردوودا عێراق وەرگرتنەوەی ژمارەیەک لە ئەندامانی داعشی لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕاگەیاند، بەپێی سەرچاوەیەکی سەربازیی کە قسەی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس کردووە، سێ هەزار و 500 دەستگیرکراوی عێراقی لەناو زیندانەکانی ڕۆژئاوای کوردستاندان.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارە لەمساڵدا 500 خێزان لەوانەی لەناو کامپی هۆلدان بگەڕێنرێنەوە عێراق.

لەناو کامپی هۆلدا 56 هەزار کەس هەن کە ئەندامانی داعش یان کەسوکارەکانیانن، لەو ژمارەیە نزیکەی نیوەیان عێراقیین، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە 30 کەس لەناو کامپەکەدا کوژراون کە لانیکەم هەشتیان عێراقی بوون.

بابەتی پێشتر

گەورە کۆمپانیاکانی چین پشکەکانیان لە بازاڕی نیویۆرک کشاندەوە

بابەتی دواتر

خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر و چێوەی هەماهەنگی دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون گیانیلەدەستدا بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی درەنگ گەیشتنییەوە بووە بە…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share