گەورە کۆمپانیاکانی چین پشکەکانیان لە بازاڕی نیویۆرک کشاندەوە

پێنج گەورە کۆمپانیای چینی، ئەمڕۆ هەینی کشانەوەی پشکەکانیان لە بازاڕەکانی نیویۆرک ڕاگەیاند.

هەردوو کۆمپانیای سینۆپیک پەترۆ چاینا، کە لە دوو گەورەترین کۆمپانیاکانی وزەن لە جیهاندا لە دوو ڕاگەیەندراودا ئاشکرایانکردووە، داوایان پێشکەشکردووە بۆ کشانەوەی ئارەزوومەندانە لە بازاڕی دارایی ئەمریکا.

هەروەها هەردوو کۆمپانیای “چالکۆ”ی چینی و “چاینا لایف” کە بەشێکن لە گروپی کۆمپانیاکانی سینۆپیک هەمان داواکارییان پێشکەش کردووە.

ئەوەش وەک بەشێک لە کاردانەوەکانی چین دادەنرێت دوای سەردانەکەی نانسی پیلۆسی بۆ تایوان، کە هەر لەوکاتەدا چین بە مانۆڕە سەربازییەکانی لە نزیک سنوورە ئاوییەکانی تایوان وەڵامدانەوەی بۆ سەردانەکە نیشاندا.

لەگەڵ ئەوەشدا، ژمارەیەک سزای ئابوریی کاتیی بەسەر تایواندا سەپاند، هەروەها هەماهەنگییەکانی لەگەڵ واشنتۆن لەبواری ئاووهەوا و چەند بوارێکی دیکەدا ڕاگرت، بەشێک لە پەیوەندییە سەربازییەکانیشی سڕکرد.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا وشكەساڵی لە چەند ناوچەیەكدا ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

نزیکەی 700 لە چەکدارانی داعش و کەسوکارەکانیان ڕادەستی عێراق کرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share