كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بە شێوەیەكی گشتیی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێكی سووك بە تایبەتی لە ناوچەكانی باشووری هەرێمی كوردستان.

ئاماژە بەوەشكراوە، پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێكی سووك بە تایبەتی لەناوچەكانی باشووری هەرێمی كوردستان و پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر / 42 پلە

سلێمانی/ 43 پلە

دهۆك /41 پلە

كەركوك / 45 پلە

زاخۆ / 44 پلە

هەڵەبجە / 45 پلە

سۆران 41 پلە

ڕاپەرین / 42 پلە

گەرمیان/ 47 پلە

بابەتی پێشتر

لەسەر گۆڕینی پاسۆردی ئینتەرنێت كەسێك براكەی خۆی كوشت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ سێ بەرەی جیاواز لە بەغداد خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share