دانیشتووانی سێ پارێزگای عێراق به‌هۆی وشكه‌ساڵی و گۆڕانی كه‌شوهه‌واوە كۆچكردن تیایدا دەستیپێكردووە.
نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه، به‌هۆی وشكه‌ساڵی و گۆڕانی كه‌شوهه‌واوە نیوه‌ی دانیشتووانی هەر سێ پارێزگای به‌سره، میسان و زیقار ده‌ستبه‌رداری كشتوكاڵ و خودبژێوی بوونه و به‌ره‌و شاره‌كانی دیکە كۆچ ده‌كه‌ن.
ئاشكراشیكردووە، وشكه‌ساڵی و دیارده‌ی به‌بیابانبوون و سوێربوونی ئاوی خواردنه‌وه وایكردووە تاوەكو ئێستا نزیكه‌ی 75هه‌زار كه‌س له‌و سێ پارێزگایە كۆچ بكه‌ن بۆ شارەكانی دیكەی عێراق.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، له‌و ژماره‌یه 8% خێزانەکانی به‌سره و 3% له زیقار و 13%ی میسان، كه نزیكه‌ی 75 هه‌زار كه‌س كە پێشتر پشتیان به كشتوكاڵ، ئاژه‌ڵداری به‌ستووه، گۆڕانكارییه‌كانی کەشوهەوا ناچاری كردوون ڕوو له شاره‌كانی دیکە بكه‌ن و له فه‌رمانگه حکومییەکان و ڕیزی هێزه ئه‌منییه‌كاندا كار بكه‌ن.