یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی “چامپیۆنزلیگ” و ئینتراخت فرانکفۆرتی پاڵه‌وانی “یوروپا لیگ” ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا-یان ئه‌نجامدا، یانه‌ی شاهانه ناسناوه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه له یاریگای هێڵسینکی ئۆڵیمپی له فینلاند، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرتی ئه‌ڵمانی ئه‌نجامدا، یارییه‌که به بردنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانی “لۆس بلانکۆس” به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “شاهانه‌ی مه‌درید” له خوله‌که‌کانی 37، 65 له‌لایه‌ن داڤید ئالابا و که‌ریم بنزیمه‌وه تۆمارکران.
جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای 2022 پێنجه‌مینه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له مێژوویدا به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ یانه‌کانی میلان و به‌رشلۆنه وه‌ک هه‌ڵگری زۆرترین ناسناوی سوپه‌ری ئه‌وروپا هاوتا بوونه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی ڕاهێنه‌ران، کارلۆ ئه‌نچیلۆتی که وه‌ک یاریزان و ڕاهێنه‌ر ناسناوه‌که‌ی به‌ده‌ستهێناوه، بووه تاکه ڕاهێنه‌ر چوار ناسناوی سوپه‌ری ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێناوه و پێش گواردیۆلای ئیسپانی که‌وت (گواردیۆلا سێ ناسناوی هه‌یه).
له‌سه‌ر ئاستی یاریزانان، تۆنی کرووس به هه‌مان شێوه ڕیکۆردی تۆمار کرد، له‌گه‌ڵ پاولۆ ماڵدینی ئه‌فسانه‌ی میلان به پێنج ناسناوی سوپه‌ری ئه‌وروپا هاوتا بووه‌وه.