دوای تویتەر نۆرەی مانچستەر یونایتدە

دووەم دەوڵەمدندترین پیاوی جیهان، ئیلۆن مەسک بیر لە کڕینی یانەی مانچستەر یونایتد دەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی گۆڤاری “فۆربس”، دووەم دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان کە ئیلۆن مەسکی ئەمریکی و خاوەنی کۆمپانیای “تێسلا”یە، بیر لە کڕینی یانەی مانچستەر یونایتد دەکاتەوە.

مەسک لە ساڵی 2022وە ئاشکرایکردووە، لەگەڵ خەونی کڕینی تۆڕی کۆمەڵایەتی “تویتەر”، خەونێکی دیکەی کڕینی مانچستەر یونایتد بووە، ئامادەشە لەو پێناوەدا دەرگای خەزێنەکەی بکاتەوە.

جگە لە مەسک، تەمیم بن حەمەد ئال سانی شازادەی قەتەر و سێر جیم ڕاتکلیفی دەوڵەمەندترین پیاوی بەریتانیا بە هەمانشێوە خواستیان لەسەر کڕینی تەواوی پشکەکانی خێزانی گلایزەرس بووە لە مانچستەر یونایتد، کە بە پێنج ملیار دۆلاری ئەمریکی مەزەندە دەکرێت.

بابەتی پێشتر

چوار تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر: هاوکار دەبین بۆ پاراستنی بەها و پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share