فێرناندێز (8) ملیۆن قەرەبووی لە بەرشلۆنە سەند

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە دۆسییەی ماتیۆس فێرناندێزی لە دادگا دۆڕاند، ناچاریکردن قەرەبووی دارایی بکەنەوە.

ساڵی 2020 بەرشلۆنە سەرکەوتوو بوو لە کڕینی ماتیۆس فێرناندێزی بەڕازیلی و ڕاستەوخۆ بە خواستن ڕەوانەی یانەی بەلەد وەلید کرا، ساڵی 2021 دوای پەیوەندیکردنی بە پێکهاتەی بارساوە تەنها (17) خولەک بەشداریکرد، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەهۆی کێشە داراییەکانەوە گرێبەستەکەی هەڵوەشێنرایەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “سێر کەتەلۆنیا”، دوای گەڕانەوەی یاریزانەکە بۆ بەڕازیل و گرێبەستکردن لەگەڵ یانەی پاڵمێراس، سکاڵای یاسایی لەسەر ئیدارەی بارسا تۆمارکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگا بڕیاریدا یانە کەتەلۆنییەکە ناچاربکات بڕی (8.5) ملیۆن یورۆ قەرەبووی مووچە و پاداشتی یاریزانەکە بکاتەوە.

فێرناندێز تەمەنی 24 ساڵە و لە پێگەی سەنتەری بەرگریکردن یاریدەکات، بەهۆی زۆری ڕێژەی یاریزانە بیانییەکانەوە لە ساڵی 2020 نەتوانرا لە بارسا ناونووس بکرێت.

بابەتی پێشتر

کاروان گەزنەیی چەندین دۆسیەی گەندەڵی و كاری نایاسایی ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ئێنریکی لە دەرگای سەرەکییەوە دەگەڕێتەوە بۆ "لالیگا"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێكانەكەی ئالكانتارا قورسە

یانەی لیڤەرپوڵ پێكانی تیاگۆ ئالكانتارای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ڕاگەیاند. تیاگۆ لە یارییەكەی لیڤەرپوڵ بەرامبەر فۆڵهام توشی پێكان هات…
Total
0
Share