سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا جەختدەكاتەوە تا مەرجەکانیان جێبەجێنەکرێن ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت.
عارف حەمامی، سەركردە لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقییەكان ڕایگەیاندووە، ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بەجێبەجێکردنی چەند مەرجێک ھەیە، بەبێ ئەو مەرجانەش ئەو ھەنگاوە قبوڵناكەن.
ڕوونیشیكردووەتەوە، مەرجەكانیان ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان و پێکھێنانی حکومەتی نوێیە.
بۆیە، پێیوایە پێویستە حکومەتی نوێ ڕابسپێردرێت بۆ ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە.
حەمامی دووپاتیشیكردووەتەوە، بەبێ ئەو مەرجانە دەوڵەتی یاسا ھەڵبژاردنی پێشوەختە و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران قبوڵناكات.