بەلەمێکی کۆچبەران لە ئیجە نوقم بوو و 51 کۆچبەر بێسەروشوێنن

حکومەتی یۆنان نوقم بوونی بەلەمێکی کۆچبەرانی لە دەریای ئیجەدا ڕاگەیاند، کە 80 کۆچبەری تێدابووە و تەنها 29 کۆچبەریان ڕزگارکراون.

بەپێی دەسەڵاتی دەریاوانیی یۆنان، بەلەمەکە لەنزیک دوورگەی کارپاتۆسی یۆنان نوقم بووە، هێزی دەریاوانیی یۆنان توانیویانە تەنها 29 کۆچبەر ڕزگار بکەن.

بەلەمەکە بەرلە دوو ڕۆژ لە ئەنتالیای تورکیاوە بەڕێکەوتووە، دەسەڵاتی دەریاوانیی یۆنان باس لەوەدەکات تائێستا هیچ تەرمێکیان نەدۆزیوەتەوە، بەڵام 51 کەس کە لەو بەلەمەدا بوون تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

سەبارەت بە ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرایکردووە، عێراقی، ئێرانی و ئەفغانییان تێدایە.

بابەتی پێشتر

دەوڵەتی یاسا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

كۆبوونەوەی لایەنەكان و نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سەرۆكایەتیی هەرێم دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share