پەروەردەی عێراق: کرێی خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ ساڵێک تەنها 200 هەزار دینارە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق پێوەرەکانی وەرگرتنی خوێندکارانی لە خوێندنگەی ئەلیکترۆنی و کۆتا کاتی پێشکەشکردنی راگەیاند و جەختیلەوە کردەوە ژمارەی خوێندکارانی خوێندنگەکە لە زیادبووندایە.

کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، ”ناونووسین بۆ خوێندنگە ئەلیکترۆنییەکە لە یەکی مانگی نیسانی رابردوو دەستیپێکرد و تاوەکو سەرەتای ساڵی خوێندنی داهاتوو بەردەوامدەبێت، هاوکات ژمارەی داواکاران بە شێوەیەکی بەرچاو لە زیادبووندایە”.

ئەوەشی خستەڕوو، ”پێوەرە پەسەندکراوەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لە خوێندنگەکە تایبەتە بەو خوێندکارانەی هەموو مەرجەکانی خوێندکاری دەرەکی و تەنسیب دەیانگرێتەوە و دواتر لەو خوێندنگەیەدا قبوڵدەکرێن”.

ئەو وتەبێژەی وەزارەت ئەوەشی ئاشکراکرد، ”کرێی خوێندنی ئەلیکترۆنی تایبەتە و بۆ ساڵێکی تەواو 200 هەزار دینارە، هاوکات کەسوکاری شەهیدان و هێزە ئەمنییەکان لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت”.

دەشڵێت، ”ئامانج لەو پڕۆژەیە پەرەپێدانی پەروەردە و زیادکردنی ئەزموونی ئەلیکترۆنییە بۆ فێربوون و کەمکردنەوەی رێژەی وازهێنان و دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ ئەو خوێندکارانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرگێڕێكی پێشووی سوپای ئەمریكا وردەكاریی دەستگیركردنی سەدام حسێن ئاشكرادەكات

وەرگێڕێكی عێراقی كە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكییەكاندا هەبووە دەڵێت، سوپای ئەمریكا لەكاتی دەستگیركردنی سەدام حسێن بۆدرەیەكی هۆشبەریان بەكارهێناوە. وەرگێڕەكە،…
Total
0
Share