كارلۆ ئەنچیلۆتی متمانەی بەتیپەكەی هەیە سەركەوتن بەسەر ئینتراخت بەدەست بهێنن و پێشیوایە پێكهاتەی ئەم وەرزەی ڕیاڵ مەدرید لە وەرزی ڕابردوو بەهێزترە.
ئەنچیلۆتی دوپاتیكردەوە كە وەرزی ڕابردوو باشترین وەرزی كاری ڕاهێنەرایەتی بووە لە كاروانی وەرزشیدا.
پوختەی قسەكانی ئەنچیلۆتی
– فرانكفۆرت یانەیەكی بەهێزە ولە كۆمەڵێك یانەی بەهێزی بردۆتەوە بووە بە پاڵەوان
– متمانەی زۆرمان بەخۆمان هەیە و پێویستە بجەنگین لە پێناو بردنەوەی ناسناوەكە
– یارییەكەی ئینیراخت بەرامبەر بایرنم بینی، تیپێكی دینامیكییە و پێویستە بە باشی مامەڵە بكەین
– زۆر بە باشی خۆمان ئامادەكردوە و متمانەشمان بەخۆمانە ببینە پاڵەوان
– ئەوەی ئەرك بێت لەسەرمان دەیكەین تا ببینە پاڵەوانی سوپەری ئەوروپا
– گرێبەستمان لەگەڵ دوو یاریزانی باش كردوە و هاوكاریان كردوین لە ڕوی جەستەیی و هونەرییەوە پێشبكەوین
– كۆمەڵێك هێرشبەری باشمان هەیە كەریم و ڕۆدریگۆ و هازارد و ئاسینسیۆ و ماریانۆ بەڵام گەر بتانەوێ جێگرەوەی كەریم بدۆزینەوە ئاستەمە چونكە ئەو باشترین هێرشبەری جیهانە
– بەدڵنیاییەوە وەرزی ڕابردوو باشترین وەرزی منە و توانیومە تیپەكەم بكەمە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و خولی ئیسپانیا