ماڵدینی توڕەیە و هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات

پاولۆ ماڵدینی لە سیاسەتی کارکردنی ئیدارەی میلان بەتایبەت بڕیاری بەشداریکردنیان لە خولی سوپەری ئەوروپی ڕازی نییە

ئەفسانە و بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی ئەی سی میلان، پاولۆ ماڵدینی لە خاوەنداریەتی یانە توڕەیە و ئەگەر هەیە لە کۆتایی وەرزدا دەستلەکارکێشانەوە پێشکەشبکات.

بەپێی زانیارییەکانی “کۆرێری دێلا سێرا”، ماڵدینی بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری بەشداربوونی یانەی میلان لە پڕۆژەی خولی سوپەری ئەوروپی “سوپەرلیگ” نەبووە، بەڵکو لەڕێگەی میدیاکانەوە بە زانیارییەکانی زانیوە، ئەوەش توڕەیی ئەفسانەکەی گەیاندووەتە لوتکە.

ڕۆژنامەی “لاڕیپوبلیکا” سەبارەت بە کێشەکان نوسیویەتی، تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ماڵدینی و خاوەنداریەتی ڕۆسۆنێری “کۆمپانیای ئیلیۆت” بابەتێکی نوێ نییە، بەڵکو لەو کاتەوە سەریهەڵداوە کە بۆبانی هاوڕێ و هاوکاریان لە پۆستەکەی دوورخستووەتەوە.

لە کۆتا کۆبوونەوەدا، بەهۆی بێئاگایی لە پڕۆژەی سوپەرلیگ، ماڵدینی لەگەڵ ئیڤان گازیدێسی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانە تووشی دەمەقاڵێ بووە، بەوپێیەی تاوەکو ئێستا یانە لۆمپاردییەکە لە پڕۆژەکە نەکشاوەتەوە و ئەفسانەکە داوایکردووە یاریزانان بەدوور بگیرێن تاوەکو لە پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەکان دووچاری دوورخستنەوە نەبن.

سەرچاوەکە جەختدەکاتەوە، لە ئەگەری شکستی میلان لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ، ڕاستەوخۆ ماڵدینی دەستلەکاردەکێشێتەوە، تەنانەت ئەگەر ئەوەش ڕوونەدات بڕیاریداوە لە میلان دوورکەوێتەوە.

بابەتی پێشتر

لە هەرێم ئەگەری تاوەباران هەیە

بابەتی دواتر

زیاتر لە 100 منداڵی كۆچبەر لە خنكان ڕزگاركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە گریانەوە بۆ خۆشی

لە یارییەکەى بەرازیل و بۆلیفیا دەستی کرد بە گریان هاتە دەرەوە وتی کێشەم زۆرە و پێویستم بە پزیشکێکی…
Total
0
Share