دانیشتووانی نزیک وێستگەی زاپۆریژیا لەمەترسیدان
ڕوسیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

دانیشتووانی ئەو شارەی گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی ئەوروپای تێدایە لە ترس و دڵەڕاوکێی تیشکدانەوەی ئەتۆمی و تەقینەوەی وێستگەکە یان هەر ڕووداوێکی دیکەدان، کە بەهۆی ململانێکانی ڕوسیا و ئۆکرانیاوە ڕووبەڕووی وێستگەی زاۆریژیا ببێتەوە.

سەبارەت بە پرسی وێستگەی زابۆریژیا ڕوسیا داوای بەپەلە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی کردووە.

میدیاکانی ڕوسیا لەزاری نوێنەری وڵاتەکەیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویانکردووەتەوە، ڕوسیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە، سەبارەت بە هێرش و بۆردوومانەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا.

ڕوسیا دەلێت، داوامان کردووە لە 11ی ئەم مانگەدا ئەنجومەنی ئاسایش کۆببێتەوە، چونکە ئەگەری ڕووداوی مەترسیدار لە وێستگەکە هەیە بەهۆی بۆردومانی ئۆکرانیاوە.

لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کە ڕوسیا ئامادەکاری دەکات بۆ بەستنەوەی وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا بە نیمچە دوورگەی قرم کە لەژێر دەسەڵاتی ڕوسیادایە.

سەرۆکی کۆمپانیای “ئینرگۆ ئەتۆم” کە کۆمپانیایەکی ئۆکرانییە و کارپێکەری هەر چوار وێستگە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتەیە بە تەلەڤیزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەی وتووە، کارمەندانی کۆمپانیای ڕوس ئەتۆم ئێستا لە وێستگەی زاپۆریژیان کار بۆ ئەوەدەکەن وێستگەکە ببەستنەوە بە قرمەوە.

لەلایەکی دیکەوە بەهۆی بۆردوومان و شەڕی بەردەوامی ڕوسیا و ئۆکرانیاوە لە ناوچەکە دانیشتووانی شاری ئینرهوداری ئۆکرانیا کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی ئەوروپا زاپۆریژیای تێدایە لە ترس و دڵەڕاوکێی زۆردان، بەهۆی ئەوەی هەر ساتێک ئەگەری ڕوودانی کارەسات هەیە لە وێستگەکە.

ژمارەی دانیشتووانی شاری ئینرهودار کە بەر لە شەڕ 53 هەزار کەس بوون، ئێستا بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا، کە هەریەکەیان دەیەوێت وێستگەکە لەژێر کۆنترۆڵیدا بێت، دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بەڕێژەیەکی زۆر کەمبوونەتەوە، مووشەکە هەڕەمەکییەکانی ئۆکرانیا و ڕوسیا لە نزیک وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا هۆکاری مەترسیی زۆری دانیشتووانی ئەو شارە و بەجێهێشتنییەتی.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕەتیدەکاتەوە، هیچ مەترسییەکی تیشکدانەوە یان هەر جۆرە مەترسییەکی دیکە لەسەر وێستگەکە هەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئاژانسەکە، شارەزایان و پسپۆڕانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم جەختیانکردووەتەوە، ئاستی تیشکدانەوەی وێستگەکە سروشتییە و هیچ دزەکردنێک یان مەترسییەکی دیکەی نییە.

بابەتی پێشتر

چین.. 36 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسە نوێیەكە تۆماركرا

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی ئینتراخت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داعش سێ ژنە میدیاكاری كوشت

ڕێكخراوی داعش لە ئەفغانستان، بەرپرسیاریەتی كوشتنی سێ ژنە میدیاكاری لەئەستۆگرت. سێ ژنی ئەفغانی كە لە كەناڵێكی تەلەڤیزیۆنیی وڵاتەكەیاندا…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت دوای چەند ڕۆژێك لە بەرزبوونەوەی، جارێكی دیكە دابەزی و ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە…
Total
0
Share