ڕیاڵ مەدرید ساڵانەی دارایی بە داهاتێکی خەیاڵییەوە تێپەراند

یانەی ڕیاڵ مەدرید داهاتی ساڵانەی دارایی بۆ وەرزی 2020-2021 ئاشکراکردووە، کە گەیشتووەتە 847 ملیۆن یورۆ.

شاهانەی مەدرید یەکێکە لەو یانانەی قەیرانی سەردەمی کۆرۆنا کاریگەری قورسی لەسەریان نەبووە، بەپێی ڕاگەیاندراوێکی یانەکە داهاتی ساڵانەیان بە 847 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە، کە ئەوەش 300 ملیۆن یورۆی لە داهاتی ساڵانی پێش کۆرۆنا کەمتر بووە.

هەروەها ئەو دامەزراوەیەی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە سەرپەرشتی دەکات، قەرزە کەڵەکەبووەکانی لە 240 ملیۆن یورۆ (2109-2020) بۆ 64 ملیۆن کەمکردووەتەوە.

یانەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، سەرمایەی یانە 534 ملیۆن یورۆ بووە، هەروەها خەزێنەی یانە تاوەکو مانگی حوزەیرانی 2021 داهاتی 122 ملیۆن یورۆی کۆکردووەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، “لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا لە مانگی ئازاری 2020ــەوە دەرکەوتووە، بەدرێژایی وەرزی 2020-2021 بەردەوامبووە، هۆکارەکەش ئامادەنەبوونی هاندەرانبووە لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی وەرز، جگە لەوەش کەمبوونەوەی مافەکانی پەخشی تەلەفیزیۆنی لالیگا و خولە ئەوروپییەکان، بەڵام یانەکەمان لەو کەمینەیەیە کە زیانی زۆر قورسی بەرنەکەوتووە”.

ڕۆژنامەی مارکا نووسیویەتی، ڕیاڵ مەدرید بەم داهاتانە و ئەو ڕێکارانەی لە کەمکردنەوەی موچەی یاریزانان و بودجەی بەکارخراو گرتوویەتیەبەر، توانیویەتی لە قەیران ڕزگاری ببێت و بۆ وەرزەکانی داهاتوو لەگەڵ گەڕانەوەی هاندەران بۆ نێو یاریگاکان، یانەکە دەگەڕێتەوە دۆخی دارایی ئاسایی خۆی.

بابەتی پێشتر

مێسی بەرشلۆنە و لاپۆرتا لە مایەپوچبوون ڕزگاردەکات

بابەتی دواتر

یاسای پێنج ئاڵوگۆڕ تاوەکو کەی بەردەوام دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) تۆتنهام له‌ یارییه‌کی ئاگریندا‌ مانچسته‌ر سیتی کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی که‌ڵه‌شێره‌ ڕوومییه‌کانی…
Total
0
Share