فڕۆكەخانەی موسڵ نۆژەندەكرێتەوە

كازمی بەردی بناغەی نوێكردنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵی دانا، كە بەهۆی شەڕی داعشەوە زیانی بەركەوتبوو.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە موسڵ و لەگەڵ نەجم جبوری پارێزگاری شارەكە كۆبووەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكانیش كازمی دواتر بەردی بناغەی ئاوەدانكردنەوەی موسڵ و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵی دانا كە بەهۆی شەڕی داعشەوە زیانی بەركەوتبوو.

لای خۆیەوە نەجم جبوری پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاندووە، فڕۆکەخانەکە دوای نۆژەنكردنەوەی توانای لە خۆگرتنی فڕۆکەی بارهەڵگری زەبەلاح و فڕۆکەی گەورەی دەبێت.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی ئینتراخت

بابەتی دواتر

كەریم بنزیمە دوای ڕۆناڵدۆ چی كردووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share