لە وان و هەكاری-ی باكووری كوردستان هۆشداری دراوە لە، بارینی بەفر.
بەڕێوبەرایەتیی کەشناسیی لە هەریەك لە وان و هەكاری-ی باكووری كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، کەشوهەوا لە هەموو ناوچەکەدا، هەوراوییە و لە دەوروبەری پارێزگاکانی وان و هەکاری، ئەگەری بارینی بارانی بەلێزمە و لە ناوچە بەرزەکانیش ئەگەری بارینی بەفر هەیە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی ئاسایی دەمێننەوە و پێشبینیی بوونی تەم لە درەنگی شەو و بەرەبەیاندا دەکرێت.
هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرما لە مووش و وان 10 پلە و لە هەکاری هەشت پلە و لە بەدلیس حەوت پلە دەبێت.