ئەو ڕۆژنامەنوسەی هەواڵی مردنی مارادۆنای بڵاوکردەوە زانیاری نەبیستراو ئاشکرادەکات

چاوپێکەوتن لەگەڵ جولیۆ چاپیتا، ڕۆژنامەنوسی ئەرجەنتینی و هاوڕێی مارادۆنا

خولیۆ چاپێتا، ڕۆژنامەنوسی ئەرجەنتینی و ئەو کەسەی بۆ یەکەمجار هەواڵی مەرگی مارادۆنای بڵاوکردەوە، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی کلارین ئەنجامدەدات و زانیاری نەبیستراو ئاشکرادەکات.

ڕۆژنامەنوسەکە کە تەمەنی 64 ساڵە لە ژیانی وەرزشییدا زیاتر لە 40 جار چاوپێکەوتنی لەگەڵ دیێگۆ ئەنجامداوە، بۆ یەکەم کەسیش بووە لە سەرچاوە تایبەتەکانیەوە زانیویەتەی ئەفسانەکە گیانی سپاردووە و زانیارییەکەی بە خەمبارییەوە بڵاوکردووەتەوە.

تۆ هەواڵەکەت بڵاوکردەوە، زۆر گریایت؟

دوای ئەوەی هەواڵەکەم زانی نیو کاتژمێر نەمتوانی دێڕێک بنوسم، لە ڕاستیدا هاوڕێکانم هەواڵەکەیان لە ڕۆژنامەکان بڵاودەکردەوە و من لە ماڵەوە بووم، هەرگیز چاوەڕوانی ئەوە نەبووم.

هەواڵەکە مێژوویی بوو، چەند خولەک بەر لەوەی بڵاوبکرێتەوە پێتزانی؟

ماریانۆ ڤیێرای هاوڕێم هەواڵەکەی پێگەیشت، دواتر لە ڕێگەی نامەیەکەوە دڵنیاکرامەوە لە دروستی زانیارییەکە، لە نامەکەدا تەنها یەک وشە نوسرابوو “مردووە”، دواتر پەیوەندیم لەگەڵ یەکێک لە چواردەورەکەی بەست، چونکە لە ڕێگەی یەک سەرچاوەوە نەمدەتوانی هەواڵەکە پشتڕاست بکەمەوە، بە خێرایی توانیم زانیارییەکان پشتڕاستبکەمەوە و بڕیارماندا ئاشکرایبکەین.

کەسێک لەناو ماڵەکەی مارادۆنا هەواڵەکەی بۆ پشتڕاستکردیتەوە؟

کەسێکی باوەڕپێکراوی دیێگۆ بوو، دواتر ڕۆژنامەکانم دڵنیاکردەوە، ئێمە لە کاتژمێر 13.06 هەواڵەکەمان بڵاوکردەوە، بە تەنها دەستم کرد بە گریان، لەبەردەم لاپتۆپەکەم ئەژنۆکانم لە کارکەوتن و دانیشتم.

کاتی نێوان بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە و مردنی دیێگۆ چەند بوو؟

بۆ ماوەی دوو کاتژمێر هەواڵەکەم شاردەوە تاوەکو دڵنیابوومەوە.

بەڕای تۆ مردنەکەی چۆن بوو؟

سەرچاوەکەم پێیڕاگەیاندم، سەرەتا ئەو زانیارییانەی دەڵێن گوایە چووە پاڵکەوتووە و پاشان هەستاوە و دۆخی تێکچووە دروستنییە، پێموایە دێیگۆ شەو لە کاتی خەودا گیانی سپاردووە، لە خەودا مردووە، کاتژمێر 11 چووەتە ناو جێگەکەی و جارێکی دیکە چاوەکانی نەکردووەتەوە، جۆنی برازای کۆتا کەس بووە شەوەکەی بە زیندووی بینیویەتی.

بەڵام ئەو پەرستارەی پشکنینی بۆ کردووە باسی لەوەکردووە کاتژمێر شەش زیندوو بووە کە پشکنینی بۆکردووە؟

دەمەوێت پشت بەو ڕوونکردنەوەیە نەبەستن، چونکە پەرستارەکە دواتر دووپاتیکردەوە، کە لە ژێر فشاری کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پڕۆسەکەدا بەو جۆرە قسەی کردووە.

هیچ کەموکورتییەک ڕوویداوە؟

نازانم، بەڵام پێموابێت ئەو کۆمپانیا پزیشکییەی بڕیاربوو بۆ ماوەی 24 کاتژمێر ڕۆژانە سێجار پێداچوونەوە بۆ تەندروستی ئەفسانەکە بکات دووچاری کێشەی یاسایی دەبێتەوە، چونکە دوای پشکنینەکانمان دەرکەوتووە لە ماڵەکەیدا ئامێری لێدانی کارەبای دڵ بوونی نەبووە، لە کاتێکدا نەخۆشێکیان لە ماڵەکەیدا هێشتووەتەوە و خۆی لەڕاستیدا تەندروستی دڵی جێگیر نەبووە و نەشتەرگەرییەکی گەورەی بۆ ئەنجامدراوە.

 بۆچی لیۆپۆڵدۆی پزیشکی تایبەتی مارادۆنا کاتێک بانگی ئامبولانسی کردووە ناوی ئەفسانەکەی نەهێناوە؟

ڕەنگە لیۆپۆڵدۆ دووچاری کێشە ببێتەوە، ئەو پرسیارە لەخۆی بکە، چونکە هەندێک لە پزیشکان وتوویانە ئەگەر لە نەخۆشخانە بوایە ئەگەر هەبوو فریایبکەون و نەمرێت.

ئەگەر بیانویستایە لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە نەیاندەتوانی قەناعەتی پێبکەن، کەسێکی سەرسەخت بوو دەیویست بگەڕێتەوە ماڵەکەی..

ئەوەش ڕاستە.

تۆ ناوی ڤیرۆنیکا ئۆجیدات هێناوە، کە هاوڕێی پێشووی مارادۆنایە، بۆچی؟

لەبەرئەوەی دەیویست منداڵێک لە مارادۆنا دروستبکات و داهاتووی مسۆگەرکات، بۆ نمونە، هەر ئەم ژنە بوو مارادۆنای ناچارکرد پارەکانی بەگەڕبخات، ناچاریکرد بچێتە خیمناستیکا لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا، پەیوەندیەکی توندی لەگەڵ “وای پی ئێف” هەبوو.

دوای بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە حەزت نەدەکرد هەرگیز ئەو کارەت نەکردایە؟

نەخێر، ئەوە ژیانی منە و وەک ڕۆژنامەنوسێک لەدایکبووم و هەر بەوشێوەیە دەمرم، هەست بە شۆکبوون و دڵتەنگی دەکەم و هەست ناکەم بەو هەواڵە گەورە یان بچووکبوومەتەوە، ئەو هەواڵەی هەرگیز حەزم نەدەکرد بڵاویبکەمەوە، من تەنها ڕۆژنامەنوسێکی ئاساییم.

دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە چەند نامە و بانگهێشتت بۆهاتووە؟

زیاتر لە 150 سەرچاوە داوای چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کردووم، بەشێوەیەکی گشتی نازانم، من کەس لە خێزانەکەی مارادۆنا ناناسم، بەڵکو ئەو کەسانە دەناسم کە نزیکن لێیەوە.

بابەتی پێشتر

لە وان و هەکاری هۆشداری لە بارینی بەفر دەدرێت

بابەتی دواتر

عێراق.. بەهۆی لافاوەوە دەیان ماڵ زیانی گەورەیان پێگەیشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share