سلێمانی.. ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد

دوای تێپەڕینی زیاتر لە 50 ڕۆژ و بەهۆی نەدانی موچەکانیانەوە، فەرمانبەرانی ژمارەیەک لە بەرێوبەرایەتییەکان لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و لەئێستادا هیچ جۆرە مامەڵەیەک تیایاندا ڕایی ناکرێت.

دوای تێپەڕینی زیاتر لە 50 ڕۆژ و بەهۆی نەدانی موچەکانیانەوە، فەرمانبەرانی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکان لە شاری سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و لەئێستادا هیچ جۆرە مامەڵەیەک تیایاندا ڕایی ناکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، لەئێستادا هەریەک لە بەڕێوبەرایەتییەکانی کارەبا، دادنوس، بانکەکان، شارەوانییەکان و چەند كۆلێج و دامودەزگایەكی زانكۆی سلێمانی دەوامیان ڕاگرتووە تا ئەو کاتەی موچەکانیان پێدەدرێت.

سەرەڕای ئەوەش کارمەندانی ژمارەیەک بەڕێوبەرایەتیش بەنیازی ئەنجامدانی بایکۆتن تا ئەو کاتەی موچەکانیان وەردەگرن ئەوانیش، بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆ، بەڕێوبەرایەتی ئاو، بەڕێوبەرایەتی باجی خانوبەرە، تاپۆ و دادگا، دەستەی گەشتوگوزار و دەستەی وەبەرهێنان کە لەئێستادا دەوام تیایاندا ئاساییە.

هەندێک لە فەرمانگەکان لە ڕۆژی چوارشەممەدا دەستیاندایە مانگرتن، لەوانە کارەبا، ئاو، دادگا و دادنوس، بەڵام ژمارەیەکیان بایکۆتەکەیان شکاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندیی پێوەکردم و پاڵپشتیی بۆ هێزەکانمان دەبڕی

فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایدەگەیەنێت، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی پێوەکردووە. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات…
زیاتر ببینە

لە خوێندنگەیەكی كچان لە شەقڵاوە مامۆستایەك بە شەق لە خوێندكارێك دەدات

لەیەكێك لە خوێندنگەكانی شەقڵاوە به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵێكی تاقیكردنه‌وەكانی‌ پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌به‌رچاوی خوێندكاره‌كانی تر شه‌قی له‌ خوێندكارێك داوه‌. دیار…
Total
0
Share