دوایین زانیاری لەسەر بازاڕی گواستنەوەی بەرشلۆنە

یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت پێش دەستپێكردنی وەرزی نوێ ، داهاتووی بەشێك لە یاریزانەكانی یەكلایی بكاتەوە.

لە ئێستادا كێشەیەكی زۆر ڕووبەڕووی ئیدارەی بەرشلۆنە بووەتەوە و ناچارە بەرزكەرەوەی دارایی چوارەم بەكاربهێنێت.

داهاتووی چەند یاریزانێكیش هەیە تا ئێستا نەگەیشتۆتە ئەنجام و لە هەوڵدایە بۆ چارەسەركردنی.

دۆخی یاریزانەكان بەم جۆرەن:

– بەرشلۆنە گفتوگۆی لەگەڵ بۆسكێتس كردووە و دۆخی یانەكەیان بۆ ڕونكردۆتەوە، ئەویش ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ ئەوەی هاوكاریی یانەكە بكات.

– پیانیچ دڵخۆشە و بەنیازە بمێنێتەوە

– دوو ڕێگە لەبەردەم دی یۆنگە، یان دەڕوات یان مووچەكەی كەم دەكاتەوە

– ئۆمتیتی ڕازی بووە یانەی بەرشلۆنە جێبهێڵێت

– دیپای لە ڕۆیشتن نزیكترە وەك لە مانەوە

– تا ئێستا برایسوایت ڕازی نەبووە بەرشلۆنە جێبهێڵێت

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت لە جیهان زیاتر دابەزی و نرخی نەوتی عێراق بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا بەدوای هێزی كاردا دەگەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری مۆراتا لە ڕۆمایە

یانەی ڕۆما هەوڵەکانی بە ئاراستەی ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەستپێکردووە. ڕۆژنامەی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە،…
Total
0
Share