ڤینیسیۆز پەیامێکی ئاڕاستەی هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید کرد

ئەستێرەی لاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڤینیسیۆز جونیۆر پەیامێکی ئاگرین ئاڕاستەی هاندەرانی یانەکەی دەکات و دەڵێت “هێشتا باشترین ئاستی منتان نەبینیوە”.

“ڤینی” لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی ڕاگەیاندووە، “ئێمە باشترین یانەی جیهانین، یاریزانان لێرە براوەن، لەپێناو ناسناوەکاندا دەجەنگین، خەونی منیش ئەوەیە چەندین ساڵ لەم یانەیە یاریبکەم، زۆرترین ناسناو بەدەستبهێنم، لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆ و ئەوروپا”.

ئەستێرەکەی سیلیساو لەبارەی بەرەوپێشچوونی توانا هونەرییەکانیەوە ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، “کارلۆ ئەنچلۆتی لە ڤاڵدیباس هەوڵی زۆری لەگەڵداوم و یاریدەدەر بوو بۆ بەرەوپێشچوونی تواناکانم، ڕاهێنەرەکەمان دەیەوێت باشترین ئاستی یاریزانەکانی دەربخات، متمانەی پێبەخشیوین”.

هەروەها دەڵێت، “سوپاسی فلۆرنتینۆ پێرێز-ی سەرۆکی یانە دەکەم بۆ ئەو متمانە زۆرەی پێیبەخشیم، پێش هاتنم بۆ مەدرید ئەو ڕاستییەی پێوتم، ئێستا بەچاوی خۆم دەیبینم، ئەوەی پێیگەیشتووم بەهۆی سەرۆک و هاندەرانەوەیە، هەموو شتێکیان بۆ ئاسانکردووم، بەڕاستی لەو خۆشەویستییە تێدەگەم کە هاندەران پێیانبەخشیوم، بۆیە پەیامێکیان ئاڕاستەدەکەم و دەڵێم، هێشتا باشترین ئاستی منتان نەبینیوە”.

ڤنیسیۆز لەسەرەتا چوار ڕووبەڕووبوونەوەی وەرزدا چوار گۆڵی تۆمارکردووە، هەروەها گۆڵێکیشی ڕەخساندووە، یەکێکبووە لە باشترین یاریزانانی پێکهاتەی کارلۆ ئەنچلۆتی.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ لە ژووری جلگۆڕینەکان وتارێکی مێژوویی داوە

بابەتی دواتر

بایرن ڕایدەگرێت؟ بەرشلۆنە 26 وەرزە دەستپێکی نەدۆڕاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چامپیۆنز لیگ دەستی پێکردەوە

سبەى چوارشەممە گەڕێکی تری ڕکابەرییەکانی چامپیۆنز لیگ بەردەوام دەبێت و چەند یارییەکی بەهێزیش بەڕێوەدەچێت. بەرشلۆنە پێشتر یاریی دەکات…
Total
0
Share