حكومەت قەرەبووی زیانلێكەوتووانی ڕووداوەكانی هاتوچۆ دەكاتەوە و پێنج ملیار دیناری تەرخانكردووە.
وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق ئاشكرایكرد، زیانلێكەوتووانی ڕووداوەكانی هاتوچۆ قەرەبوودەكرێنەوە و تەنها لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا ملیاران دینار دراون بە زیانلێكەوتووان.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، “لە یەكی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تا 30ی حوزەیران، چوار ملیار و 899 ملیۆن و 550 هەزار دینار وەك قەرەبووی بیمەكردن دراون بە زیانلێكەوتووانی ڕووداوەكانی هاتوچۆ”.
جگە لە ڕووداوەكانی هاتوچۆ، وەزارەتی دارایی زیانلێكەوتووانی كردەوە تیرۆریستییەكان و ڕووداوە سروشتییەكان قەرەبوودەكاتەوە.