ڕەغد: قورسترین قۆناغی دادگایی سەدام كۆتاییەكەی بوو

ڕەغد سەدام حسێن

ڕەغد سەدام حسێن باس لە چەكە ئاڵتونییەكانی باوكی دەكات و دەربارەی دادگاییەكەشی دەڵێت، قورسترین قۆناغی “لە كۆتاییەكەیدا بوو”.

لە بەشی چوارەمی چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبییە، ڕەغد سەدام دەربارەی ئەو چەكە ئاڵتونییانەی لە كۆشكەكانی سەرۆكایەتی دۆزرانەوە وتی، چەكەكان بە زێر داپۆشراون و دروستكراوی عێراق بوون، ئەو چەكانە بۆ شەڕ نین، هەروەها بەو نرخە خەیاڵییە نین كە هەندێك بانگەشەی بۆ دەكەن، ئەوانە بۆ بۆنەی دیاریكراو دروستكراون.

ڕەغد سەدام حسێن: دەگەڕێمەوە بۆ عێراق

سەبارەت بە كاتی دەستگیركردنی سەدام-یش وتی، ساتی دەستگیركردنی ماددەی بێهۆشكەری پێدراوە و لە جوڵە و هەڵسوكەوتەكانیاوە دیاربووە. ئەوەشی وت، “هیچ كاتێك پێشبینی ئەوەم نەدەكرد باوكم لەسەر دەستی سەربازانی ئەمریكی دەستگیربكرێن”.

ڕەغد وتیشی، “ویستیان هەموو ئەوانەی لە دەسەڵاتدان بترسێنن بەوەی هەر یەكێك بەرهەڵستی بكات وایان بەسەردێت” باسی ئەوەشیكرد، زۆر ئازاری چێشتووە كاتێك دیمەنی دەستگیركردنەكەی بینیووە.

دەربارەی ماوەی دەستگیركردنەكەشی دەڵێت، نامەی لەلایەن باوكییەوە پێگەیشتووە و تیایدا داوای جلوبەرگ و جگەرەی كردووە “جگەرەی دەكێشا و، دەیدایە ئەوانەی لەگەڵیدا بوون”.

دەقی نامەیەكی سەدام

هەروەك دادگاییەكەی بە “ناشەرعی” ناودەبات و وتی، قورسترین قۆناغی دادگایی سەدام حسێن كۆتاییەكەی بوو و وتیشی، “بەهیچ جۆرێك ئاسان نەبوو سەرەڕای ئەوەی پێشبینكراو بوو” باسی لەوەشكرد كە “تا ئەمڕۆ دیمەنی لەسێدارەدانەكەی” نەبینیووە.

ئاشكراشیكرد، دوای ناشتنی تەرمی سەدام بۆ شوێنێكی دیكە گوازراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: پێنج گومانلێکراوی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا هەیە

بابەتی دواتر

مۆریسۆن.. گەوهەرەکەی فێرگسۆن و دزی پێڵاوە وەرزشیەکان لە مانچستەر یونایتد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share