نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

دوای ئەوەی دوێنێ نرخی نەوتی خاو بۆ نزمترین ئاستی شەش مانگی ڕابردوو دابەزی، ئەمڕۆ دابەزینێكی كەمی دیكەی بەخۆیەوە بینی.

لە مامەڵەكانی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممەدا پێنوێنیەكانی نرخی نەوتی خاو بە سووری مایەوە، بەجۆرێك گرێبەستە دواخراوەكانی برێنت گەیشتە 94.25 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بە دابەزینی 0.71%ی نرخەكەی.

هەروەها گرێبەستە دواخراوەكانی ڕۆژئاوای تەكساس گەیشتە 88.10 دۆلار بە دابەزینی 1.2% دۆلاری نرخەكەی.

دوای دابەزینەكەی دوێنێ، بەیانی ئەمڕۆ هەردوو جۆرەكەی نەوتی خاو بەڕێژەی 1% بەرزبوونەوە، بەر لەوەی جارێكی دیكە دابەزین بەخۆیانەوە ببینن.

دابەزینی نرخی نەوت لە سایەی مەترسییەكان لە ڕوودانی داڕمانی ئابورییە، ئەو پرسەی كاریگەری لەسەر خواستی جیهانی لەسەر نەوت دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەسەر سەپاندنی باجەکان لەلایەن ئەمریکاوە راگەیاند

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، باجەکانی واشنتن هیچ کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئابوریی عێراق نابێت. باسم عەوادی لە…
Total
0
Share