ئەفسانەی “پێنج مۆندیالەکە” نەخۆشخانەی بەجێهێشت

ئەفسانە و ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل، ماریۆ زاگالۆ دوای 12 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، بە تەندروستییەکی باشەوە گەڕایەوە بۆ ماڵەکەی خۆی.

ئەفسانەکەی “سێلیساو” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی، “دوای چەند ڕۆژێکی سەخت، تەندروستیم لە سەددا 113 باش بووە، سوپاس بۆ پاڵپشتیتان، ئێستا ئێوە ناچارن جارێکی دیکە بەرگەم بگرن.”

زاگالۆ تەمەنی 90 ساڵە، تاکە کەسایەتییە وەک یاریزان و ڕاهێنەر بەشداری لە پێنج وەشانی مۆندیالدا کردووە(1958، 1962، 1970، 1994، 1998)، سێ جار براوە بووە و لە مۆندیالی 1998 وەک ڕاهێنەری بەڕازیل پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.

زاگالۆ لە کاروانی وەرزشییدا 24 ناسناوی بەکۆمەڵی بەدەستهێناوە، تیایاندا ناسناوەکانی مۆندیال و کۆپا ئەمریکا و جامی کیشوەرەکان.

بابەتی پێشتر

کیریۆس ناسناوی واشنتۆنی بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

پارەیەكی زۆر دەدرێت بە زیانلێكەوتووانی ڕووداوەكانی هاتوچۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share