وۆڵ ستریت جۆرناڵ: پێش دەستپێکردنی جەنگ ترەمپ پێیوابوو ئێران پێش داخستنی گەرووی هورمز خۆی ڕادەستدەکات

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێیوابوو ئێران پێش داخستنی گەرووی هورمز خۆی ڕادەستدەکات یان ئەمریکا دەتوانێت دۆخەکە کۆنترۆڵ بکات.

ڕۆژنامەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، پێش ئەوەی ئەمریکا بچێتە شەڕەوە، جەنەراڵ دان کەین، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا بە دۆناڵد ترەمپی ڕاگەیاندووە، هێرشەکەی ئەمریکا ئێران هاندەدات گەرووی هورمز دابخات.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئەمریکییەوە ئاماژەی بەوەداوە، سەرۆکی ئەمریکا چاوەڕوانی ئەوەی نەکردووە ئێران تا ئەم ساتە خۆی بەدەستەوە نەدات، ئەو پێیوابووە پێش ئەوەی تاران بگاتە ئەوەی داخستنی گەرووی هورمز وەک فشار بەکاربهێنێت، خۆی بەدەستەوە داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕه‌ئیسی: كار بۆ لابردنى سزاكانى سه‌ر ئێران ده‌كه‌ین

سه‌رۆك كۆمارى ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەتەکەی کاردەکات بۆ لابردنی سزاکانى سه‌ر وڵاته‌كه‌ى. ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، له‌ چاوپێكه‌وتنێكى تەلەڤیزیۆنیدا بەڵێنی دا…
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق: داوای بەشداریکردنمان لە کۆبوونەوەکانی ترەمپ لە سعودیە نەکردووە

وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باسلەوەدەکەن، لە پەراوێزی سەردانەکەی ترەمپدا بۆ سعودیە، عێراق داوای بەشداریکردنی لە…
Total
0
Share